٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٠٠
بنکەی ئەمریکاییەکان لە دیرەزور کرایە ئامانج

سەرچاوەکانی هەواڵ کە هێرشی قورسی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و بەرزبوونەوەی دووکەڵ لەو بنکەیە، سەرەڕای ناکامبوونی پەدافەندی بنکەکە هەواڵیان دا.

 هەواڵنێری سپۆتنیک لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکی لە کێڵگە نەوتییەکانی عومەر لە دیرەزوری سووریا هەواڵی داو ڕایگەیاند: زنجیرە تەقینەوەکان بەڕادەیەک زۆر بوون کە بوونەتە هۆی لەرینەوەی بنکەی ئەمریکییەکان.

هەروەها شایەدانی نزیکی ڕووداوەکە وتیان کە بە هۆی ئەو هێرشە دووکەڵێکی زۆر لەو ناوەندە هەستاوە و پەدافەندی ئاسمانی و کۆپتەرە ئەمریکاییەکان توانای دەستکردنەوەیان نەبووە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بە ئامادەباشی هێزی ئەمریکی و هێزەکانی قەسەدە لە دوای ئەو هێرشە مووشەکییە کردووە.

342/